سه‌باره‌ت به‌ به‌رد باران کردنی کچێکی لاو له‌ کوردستانی عێراقدا!

 

 

ڕوژی 7 ئاوریلی 2007 کچه‌ کوردێکی 17 ساڵه‌ به‌ ناوی "دوعا" له‌ شاروچکه‌ی (به‌عشیقه‌) له‌ ناحیه‌ی شێخانی کوردستانی عێراق به‌ ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ و عه‌شره‌ته‌که‌ی و له‌ پێش چاوی پولیس، به‌رد باران، وه‌ یان له‌ ڕاستیدا بلۆک باران کرا. به‌داخه‌وه‌ له‌ ئاکامی ئه‌و‌ شێوه‌ ده‌ڕندانه‌ و وه‌حشیانه‌دا ئه‌و ‌کچه‌ کوژرا.

هۆی ئه‌وه‌ کردوه‌ ده‌ڕندانه‌یه‌ به‌م جۆره‌ ڕاپورت کراوه‌، "دوعا" که‌ به‌ پێ داب و نه‌رتی کۆنی عه‌شیره‌یی ئه‌بوایه‌ت مێردی بکردایه‌ت به‌ ئامۆزای خۆی، به‌ڵام "دوعا" له‌ گه‌ڵ کوڕێکی تر که‌ له‌ ئائینی ئێزیدی نیه‌ دوستایه‌تی ده‌کات و په‌یوه‌ندی دڵداری ده‌به‌ستێت. دوعا و کوڕه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ که‌ زانیویانه‌ ناتوانن به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایی په‌یوه‌ندی ژن و میردی ببستن بڕیار ئه‌ده‌ن که‌ ڕاکه‌ن و له‌ لایه‌نی که‌می مافی مروڤایه‌تی که‌ خۆشه‌ویستیه‌ به‌رخوردار بن. هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌مه‌ له‌ شوێنێکدا خویان ئه‌شارنه‌وه‌ که‌ لا لایه‌ن باوکی دوعاوه‌ ئه‌دوزرێنه‌وه‌ و ئه‌درێنه‌ ده‌ستی دفتر "حزبی دموکراتی کوردستان" له‌و نزیکانه‌. به‌ر پرسانی ئه‌م حیزبه‌ که‌ به‌شێکن له‌ هێزه‌ ئه‌سڵیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ‌هه‌رێم سه‌ره‌ ڕای ئه‌و هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌ی که‌ ده‌یکه‌ن، وه‌ک پاسه‌وان له‌ هه‌موو داب و نه‌رت و سونه‌ته‌ کونه‌کان پاسداری ده‌که‌ن، "دوعا" بێ تاوان ئه‌ده‌ن ده‌ست یه‌کێک له‌ ڕابه‌رانی ئایینی ئێزیدی به‌ ناوی (سوله‌یمان سێو) و چه‌ند سه‌عاتێک دوای ئه‌مه‌ "دوعا" به‌و شێوه‌یه‌کی‌ ده‌ڕندانه‌یه‌ به‌رد و بلۆک باران ده‌کرێت.

ئه‌م کردوه‌ وه‌حشیانه‌ و کوشتنی "دوعا" به‌و‌ شێوه‌ییه‌ نه‌ یه‌که‌مین جاره‌ و نه‌ دواهه‌مین جاره‌ که‌ دژ به‌ ژنانی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم‌دا به‌ شیوه‌ی جۆراو جۆر جه‌نایه‌ت دژ به‌ مافی ژنان ده‌کریت. بۆ نمونه‌ له‌ سه‌ر ڕاپورتی سازمانی مافی مروڤ ته‌نیا له‌ 2006دا 5 ژن له‌ کوردستان به‌ ده‌ستی پیاوه‌کانیان کوژراون، هۆی هه‌موو ئه‌مانه‌ دواکه‌ویه‌تی سونه‌ته‌ کونه‌پرستانه‌کانه‌و پشتیوانی کردنی ده‌وڵه‌تی هه‌ریم له‌و شیوه‌ کونه‌ په‌رستانه‌یه‌. هه‌ر چه‌ند به‌ر پرسانی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم به‌ بۆنه‌ی ڕسوا بونیانه‌‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رد باران کردنی "دوعا" بیانیه‌ی ده‌ر کردوه‌ و ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی مه‌حکوم ده‌کات و چه‌ند که‌سی گرتوه‌. به‌ڵام بارودوخی ژیانی ژنان له‌ کوردستانی و له‌ ژێر حکومه‌تی هه‌رێمدا له لایه‌که‌وه‌، وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ پاراستنی سونه‌ت و داب و نه‌رتی کون، له‌ لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌توه‌ بووه‌ته‌ هۆی کوشتنی "دوعا". هه‌ر له‌ هه‌مان ڕاپورتدا هاتوه‌ که‌ له‌ به‌ر فه‌رهه‌نگ و یاسای پیاوسالاری له‌ کوردستانی عێراقدا، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ که‌ ئاگریان له‌ خویان به‌رداوه‌ گه‌یشته‌ 46 که‌س، و هه‌واڵه‌کان ڕایده‌گه‌ێینن که‌ ژماره‌ی خۆ کوژی ژنان هه‌ر له‌ چوار چیوه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌رێمدا 5 له‌ 100 زیادتی کردوه‌.

کوشتنی ناجوانمردانه‌ی و به‌ شیوه‌ ده‌ڕندانه‌یه‌ی "دوعا" پیویست بوونی خه‌باتێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و توندو تێژ ده‌ر ده‌خات دژ به‌ هه‌موو ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ کونه‌ په‌رستانه‌، پیاوسالارانه که‌‌ له‌ کوردستاندا حاکمه‌. پارێزه‌ری ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ ئیرتیجاعیه‌ له‌ حاڵی حازردا ده‌وڵه‌تی هه‌رێمه که‌ له‌ سه‌ر داواکاری و پشتیوانی ئیمپریالێزمی ئامریکا له‌ سه‌ر کاره‌. هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ که‌ له‌ پێش چاوی به‌رپه‌رستانی ناحیه‌ی شێخان "دوعا"یان به‌رد باران کرد. ئه‌مه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌ر ده‌خات که‌ گه‌یشتن به‌ ئازادی ته‌ینا له‌ ڕێگای ڕاپه‌ڕین دژ به‌ هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌‌ دواکه‌وته‌کان له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزم و له‌ ناو بردنی بڕینی هه‌ر چه‌شنه‌ مناسباتێکه‌ له‌ گه‌ڵ ئیمپریالیزمدا هه‌یه‌.

ئه‌م کردوه‌ ناشیرین و غه‌یره‌ ئینسانیه‌ ده‌سکه‌وتێکه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ که‌ وه‌ ده‌س هێنانی و له‌ بار بوونی باردوخ بۆ ئازادی و مافی دیاری کردنی چاره‌ نوس له‌ ڕێگای نابودی په‌یوه‌ند‌ زاڵمانه‌کانی‌ ئیستا و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و فه‌رهه‌نگ و سونه‌ته‌ دواکه‌وته‌کان وه‌ ده‌ست دێت. بارودوخێکی دیموکراتێک که‌ بتوانین مافی دیاره‌ کردنی چاره‌ نوسی تێدا وه‌دی بکه‌ین به‌ بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌‌ کونه‌ پرستانه‌ وه‌ دی نایه‌ت به‌ڵکو ئه‌بێت به‌ شێوه‌ی ئینقلابی و له‌ ناو بردنی هه‌موو داب و نه‌رت و فه‌رهه‌نگه‌ ئیرتیجاعیه‌کان و فه‌رهه‌نگی پیاو سالاری وه‌ ده‌ستی بێنین. ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئینقلابی و شۆڕشگیرانه‌ی چینی کریکاره‌. کوشتنی ده‌ڕندانه‌ی "دوعا" ی بێتاوان، گرینگی خه‌بات بۆ له‌ ناو چونی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ ئیرتیجاعیانه‌ به‌ شیوه‌یه‌کی ئینقلابی بۆ چینی کریکاره‌، دو پات ده‌کاته‌وه‌.

ئازادی ژن ئازادی هه‌موو کومه‌ڵگایه‌.

به‌ردبارانی ژن به‌ردباران کردنی ئازادیه‌

هه‌ر بژی ئازادی

به‌ باوه‌ڕێکی بته‌و به‌ ڕێگامان

 

چريکهای فدائی خلق ايران

ارديبهشت 1386

 

 

 

 

 

بازگشت به صفحه اصلی

http:/www.siahkal.com